بەپێی ڕاگەیاندنی کاربەدەستانی عێراق، ئەم تاقمە تیرۆریستییە قۆڵبەست کراوە کە لە سێ تۆمەتبار پێکهاتووە، لە «ئەلتارمیە»ی باکووری بەغدا چالاکیان نواندووەو چەندین تاوانیان ئەنجام داوە لەوانە کوشتنی هاووڵاتیانی بێتاوان و تەقاندنەوەی بۆمبا.
ئەم تیرۆریستانە ھەتائێستا دانیان ناوە بە کوشتنی لانیکەم سێ هاووڵاتیی عێراقی لە دانیشتووانی «ئەلتارمییە» لە ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢دا.
هەروەها ڕاشیانگەیاندووە که چەندین جار هەوڵیان داوه بۆ چاندن و تەقاندنەوەی بۆمب له دژی هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و هەروەها دروستکردنی بۆمب.
342/